Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٠/٢٥ بەمەبەستی خستەرووی چەند ڕاپۆرتێکی تایبەت بە کاروباری پێشمەرگە، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەسەرپەرشتی ڕێڤینگ ھرۆری سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک لیژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنە کۆبوونەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی کە ئاراستەی لیژنەکە کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کرا، دوای گفتوگۆکردن و ڕا گۆرینەوەی ئەندامانی لیژنە لە سەر کۆی ڕاپۆرت و نۆسراوەکان ئەوانەی پێویست بە وەڵامدانەوەبوون وەڵامیان درایەوە، ئەوانەیتر ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کران بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و کاری پێویست.

لەکوتای کۆبوونەوەکەدا لیژنە بریاریدا ھەوڵەکانییان زیاتر بخەنە گەر بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە و گرفتەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە.