Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و ھوڵەندا کۆبوونەوە

بەمەبەستی تاوتووێکردنی چەند پرسێکی گرنگ ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/١٠/٥ بەسەر پەرشتی ڕێڤینگ ھرۆری سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، پێشوازییان لە ھەریەک لە سپنسەر فیڵدس بەرێوەبەری کاروباری سیاسی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و سعید حکیمی بەرێوەبەری سیاسی کۆنسوڵخانەی ھوڵەندا و ئاڵا رەفیق یاریدەدەری سیاسی لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا کرد.

لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ کرا لەوانەش زانیاری لەسەر چاکسازییەکان و ئەو پڕۆژانەی کە ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھەیانە بۆ یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە، ھەروەھا کۆسپ و ھوکارەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە، خرانەڕوو. پێداویستی و یارمەتییە سەربازییەکان بە تایبەتی ئەو ھاوکارییە داراییانەی کە لە لایەن ئەمریکا بۆ پێشمەرگە دەکرێت، هاوکات ستراتیژییەتی مانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان و زانیارییەکان لەسەر ھێرشە موشەکییەکان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، باس لە بوونی ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا، بۆ ئەوەی بوشایی ئەمنی نێوانیان نەمێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش بە پێویست زانرا ھەوڵ بدرێت بۆ دروستکردنی ژووری بریاردان بۆ ئەوەی ھەموو ھێزەکان یەک بریار وەربگرن.