Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا کوبووەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١٠/١٢ بەمەبەستی گەیاندنی سوپاس و پێزانینی لیژنەی پەیوندییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەرامبەر بەو ھەوڵانەی کە داویانە بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزدیەکان، بەسەرپەرشتی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە لە ھۆڵی پەناگیری لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەلجیکا کوبوونەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی لیژنە باسی لە ھەنگاو و ھەوڵەکانی لیژنەی پەیوەندییەکان دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا کرد کە بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزدیەکان داویانە و بەناوی لێژنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاڕاستەی لێژنەی پەیوەدییەکانی پەرلەمانی بەلجیکا کرد وهەوڵەکانیان بەرز نرخاند.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پەیوەندییە دووقوڵییەکانی نێوان ھەر دوولا بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە پێویستی زانی کە برەوی زیاتر بەو پەیوەندییانە بدرێت و گروپی ھاوڕێیەتی نێوانیان دروست بکرێت.

لەلایەن خۆیانەوە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەرلەمانی بەلجیکا، خۆشحاڵی خۆیان دەربری بەو سەرەدانە و تەکەزیان لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییە دووقوڵییەکانی نێوانیان کرد. دواتر ھەردوولا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ساز کردو نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ میدیاکاران خستە ڕوو.