Skip to the content
Menu

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری چەند پرسێکى گرنگ تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى گرنگی پەیوەست بە کاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٠/٢٥، لیژنەی کشتۆکاڵ و ئاودێری، بە سەرپەرشتیی شوان كه‌ریم زرارى، جێگرى سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونى بڕیاردەر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کێشە و گرفتی جووتیاران تاووتوێکران و خرانە بەر باس، دواتر سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و یاداشت و نووسراوانەی ئاڕاستەی لیژنەکە کرابوون خۆێندنەوەیان بۆ کرا و دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆرینەوەی ئەندامان لەسەری، ئەوانەى پێویستییان بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەى تریش ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق کرا و ئەندامان ڕاو سەرنجی خۆیان لەبارەی پڕۆژەیاساکە خستە ڕوو. تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ بهداواداچونى پەرلەمانتار سه‌فین ئاغا کە تایبەت بوو بە كیشە و گرفتەکانی کشتوکالی لە گوندى جره، دوای گفتوگۆکردنی ئەندامان لەسەر ئەم پرسە و پرسەکانی تری پەیوەست بە كارى لیژنەكه‌، بریاردرا ھەوڵەکان چرتر بكرێن بۆ گەیشتن بە چارەسەری پێویست بۆ گشت بابەتەکانی کۆبوونەوەکە.