Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی ھەڵسەنگاندن بۆ ڕاپۆرتی وەرزیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات

بەمەبەستی بەدواداچوون و ھەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی وەرزیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٠/٢٥، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕِێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و ئەندامان و ڕِاوێژکارانی لیژنەكى کۆبووەوە.
سه‌ره‌تا لەلایەن سەرۆکی لیژنەوە تەوەری سه‌ره‌كیی کۆبوونەوەکە خرایە ڕوو، کە بریتی بوو لە ھەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی وەرزانەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم و نوێنەرایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوە، لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه‌ بەچڕی گفتوگۆى لەسەر کرا و ڕاو سەرنجی خۆیان لەباره‌یه‌وه‌ خستە ڕوو.
لەوانەش زیاتر گرنگیدانی نۆێنەرایەتییەکانی حکوومەتی ھەرێم لە دەرەوە بە پرسەکانی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەرەوە و پرسی ڕەوەندی کوردستانی و چەندین تێبینی و سەرنجی تر کە لە کوتایی کۆبوونەوەکەدا خرایە ڕوو. لیژنە بریاریدا ھەموو سەرنجەکان بە نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات.