Skip to the content
Menu

په‌یامی پیرۆزبایى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ى یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرى ئیسلام، حەزرەتی محه‌مه‌د (د.خ)، جوانترین پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین.
ھیواخوازین ئەم یادە پڕ شکۆیە ببێتە هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی و ته‌بایى و قووڵبوونەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە له‌ نێوان موسڵمانان و پێکهاتە ئاینییەکانی تر و زاڵبوونی پەیامی میانڕەوی و ڕێگەچارە ئەقڵانییەکان، کە ئاکاری هه‌میشه‌یی ئەو پێشەوا ڕاستگۆ و ئەمینە بووه‌، بۆئەوەی شوێنی توندڕەوی و یەکترسڕینەوە و ناکۆکی و بریندارکردنی یەکتر و پێکداهەڵپژان بگرێتەوە.
خوای گەورە مرۆڤایەتی و کوردستان و هاووڵاتییانی لە دەرد و بەڵا و نەهامەتی بپارێزێت و ئارامی و ئاسوودەیی بە هەمووان ببەخشێت.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان