Skip to the content

راگەیێندراوێک لە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە

دوا بەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ هاوپەیمانان لە رێکەوتی٢٠٢١/١٠/٤، ئامانجی کۆبوونەوەکە تەنها بریتی بوو لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و یەکخستن و رێکخستنەوەی هێزەکانی۷۰ و ٨۰، و دروستبوونی دوو لیوای هاوبەش بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و چەند تەوەرێکی تری گرنگ.

بەداخەوە کۆمەڵێک بابەت لەهەندێک شوێنی لابەلا باسکران کە ناوەرۆکی کۆبوونەوەیان بەلارێدا بردووە، کە لەچوارچێوەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا نەبووە، تەنانەت لە هەندێک راگەیاندنەکانیش بە شێوازێکیتر باسکراوە، بووە هۆکاری گلەیی بۆ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، بۆیە لێرەدا رایدەگەیێنین کە ئەم بۆچوونانە تەعبیر لە رای لیژنەی پێشمەرگە ناکات و دەرچوونە لەکاری لیژنە، و رادەگەیێنین کە دوای هەموو کۆبوونەوەیەک رای فەرمی لیژنە لە سایتی فەرمی پەرلەمان بڵاو دەکرێتەوە.