Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پیرۆزبایی لە یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیى كوردستان دەکات

بەڕێز.. سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێزان.. ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان
بەبۆنەی ساڵوەگەڕى دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین، هیوادارین هەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن و لە خزمەتی گەل و وڵات و ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا بەردەوام بن.
یەکێتیی زانایان لە هەناوی شۆڕشی ئه‌یلول لە ناوچەکانی شۆڕش و لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی لە ١٩٧٠/٩/٢١ دامەزراوە، بە ئامانجی خزمەتکردن و سەرپەرشتیکردنی زانایایانی ئاینی و ڕێکخستنی کاروبارەکانیان بۆ خزمەتی زیاتری ئاین و وڵات.
دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان، لە هەناوی شۆڕش بۆ ڕۆڵی زانایان لە خزمەتی نەتەوە و نەتەوەپەروەری و ولاتپەروەری ئەژمار دەکرێت. زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان هەمیشە پێشەنگ بوون لە خەباتی نەتەوایەتیی خەڵکی کوردستان و بە ڕێنماییەکانیان خەڵكی بۆ ئاینپه‌روەری و وڵاتپەروەری هانداوە و کۆڵەکەی سەرەکیی پێكەوەژیان بوون، کە هەمیشە کوردستانی پێ دەناسرێتەوە.
خوازیارین له‌ ئایندەش زانایان ڕۆڵی کارای خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی ئینتیمای خەڵك و وڵاتپەروەری و ناساندنیان بە بنەما سەرەکییەکانی ئاین و لێبووردەیی بەردەوام بن و دەست لە ناو دەست لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە ئاینییەکانی دیکە، گەنج و لاوانمان بۆ پێکەوەژیان و لێبووردەیی و خۆشویستن و خزمەتکردنی وڵات هان بدەن.
جارێکی دیکە ئەو یادەتان لێ پیرۆز دەکەینەوە و هەر سەرفراز و سەرکەوتوو بن.
د. هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
٢٠٢١/٩/٢١