Skip to the content

د. هێمن هەورامی سەردانی پارێزگای هەولێر دەکات

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٩/١٢، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، كه‌ ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی پەرلەمان یاوه‌رییان ده‌كرد، سەردانی پارێزگای هەولێری کرد و لە لایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارێکدا د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، وێڕای دەربڕینی پشتگیری و پشتیوانیی پەرلەمان بۆ کارەکارەکانی پارێزگای هەولێر و سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، هاوکات جه‌ختی لە بەداوادچوون و چاودێریکردنی کارە خزمەتگوزارییەکان و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگاکە لە ڕووی گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکان بۆ هاووڵاتییان و بە دەنگەوەچوونی خواست و داواکاریی هاووڵاتییان کرده‌وه‌.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دید و تێڕوانینی خۆیانى لە ڕووی ئاوەدانکردنەوەی زیاتری پارێزگای هەولێر بە هەموو قەزا و ناحیەکان و گەیاندنی خزمەتگورارییە گشتییەکان بەشێوەی دادپەروەرانە بۆ تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر خستە ڕوو و ڕاشگەیاند: "پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان لە هەموو سێکتەره‌كان بەردەوام دەبێت و ئامانجیانه‌ هەموو چین و توێژەکان خزمەتگوزاریی زیاتریان پێ بگات".