Skip to the content

به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وۆرکشۆپێك له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای مامه‌ڵه‌ی ئه‌لكیترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٩/٢٦، به‌سه‌رپه‌رشتی د.ڕێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان وۆرکشۆپی خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای مامه‌ڵه‌ی ئه‌لكیترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.

وۆرکشۆپه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ت و سه‌ندیكاكانی په‌یوه‌ندیدار و مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا ناوه‌ڕۆك و مادده‌ و بڕگه‌كانی ناو پڕۆژه‌ یاساكە خوێندرانه‌وه‌، دواتر ئاماده‌بووان سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ر كۆی گشتی پڕۆژه‌كه‌ و ماددەكان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی خسته‌ ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕاپۆرتی كۆتاییدا جێگه‌ی بكرێته‌وه‌،و بڕیاردرا به‌سود وه‌رگرتن له‌سه‌ر پێشنیار و سه‌رنجه‌كانی ئاماده‌بووان جارێكیتر داڕشتنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌ بكرێت، و ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی په‌یڕه‌وی له‌سه‌ر بگیرێتەبه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆبكرێت.