Skip to the content

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری به‌هاوبه‌شی ئاژانسێكی ئه‌مریكی كۆنفرانسی ڕێگای لاوانی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ئه‌نجامدا

نیوه‌ڕۆی رۆژی دوو شه‌ممه‌ ٢٠٢١/٩/٢٧  لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێو نه‌ته‌وه‌یی (پڕۆژەی تکامول)كۆنفرانسی ڕێگای لاوانی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.

كۆنفرانسه‌كه‌ بە به‌شداری سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و یاوه‌ری ژماره‌یەك له‌ ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ و نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت ونوێنه‌ری چه‌ند قونسولخانه‌ و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆی به‌ڕێوه‌ چوو، له‌كۆنفراسه‌كه‌ چه‌ندین وتار و پانێڵی جیاواز له‌سه‌ر گرنگی پێگه‌ی گه‌نج و ڕۆڵی گه‌نجان بۆ حكومڕانیه‌تیەكی باشتر و پێداویستی و كێشه‌ی گه‌نجان و ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی ڕووبه‌ڕوی گه‌نجان ده‌بنه‌وه‌ ,هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی گه‌نجان و چاره‌سه‌ر و ڕاسپارده‌كان به‌شێكی تر بوون له‌ته‌وه‌ری گفتوگۆ كان و ئاماده‌بووان قسه‌ و ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان خسته‌ ڕوو .