Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە کۆبوونەوەی چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٩/٨، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھرۆری، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاڕاستەی لیژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵام درانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
لە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو لیژنە لاوەکییانە کرا کە لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەكه‌ پێکیهێنابوو بۆ بەدواداچوونی مەیدانی لەسەر کێشە و گرفتێكی ھێزەکانی پێشمەرگە.
ھەر کۆبوونەوەكه‌دا بەرنامەی کار دانرا بۆ کۆبوونەوەی لیژنە لەگەڵ شاندی باڵای وەزارەت کە وەزیر و سەرۆکی ئەرکان و ئەمینداری وەزارەت تێیدا ئامادە دەبن کە بریارە بەم زووانە کۆبوونەوەکە بەڕێوە بچێت کە چەندین خاڵی گرنگی تێدایە سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی هێزەکانی پێشمەرگە.