Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی بەکر ئەحمد یەعقوب

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو بەکر ئەحمەد یەعقوب ناسراو بە (بەکرە سوور)
بە دخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پەرلەمانتاری خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان، خوالێخۆشبوو (بەکر ئەحمەد یەعقوب)مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی تێکڕای بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت، کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٩/١١