پەیامی ھاوخەمیی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی دایکە ناھیدە شەھاب
![](/media/9857/kurdistan_parliament_drewaz-bo-prsa-2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132769666940000000)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکە ناھیدە شەھاب، دایکی پێنج جار جەرگ سووتاو و یەکێک لە دیارترین سیمبولەکانی مقاوەمەت و خۆڕاگریی ژنی کورد لە مێژووی ھاوچەرخ و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامی بخاتە دڵی کەسوکار و ئازیزانی و کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فایق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان