Skip to the content
Menu

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنەماڵە و کەسوکاری ھونەرمەند عەبدوڵڵا خەیات ده‌كات

بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری ھونەرمەند عەبدوڵڵا خەیات
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی خۆشەویست و بە توانای کورد، کاک عەبدوڵڵا خەیات-مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و ھونەرمەندان و سەرجەم ئازیزانی دەکەین، لەدەستدانی کاک عەبدوڵڵا، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ دونیای ھونەری شانۆ و نواندن بەگشتی، بە ئاسانی جێگه‌ی پڕ نابێتەوە، داواکارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامی بخاتە دڵی ئازیزانی و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢١/٩/٤