Skip to the content
Menu

بۆ چاودێریکردنی نرخی ئارد لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی پێشوازییان لە شاندێکی وەزارەتی بازرگانی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥/٩/٢٠٢١ بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی نرخی ئارد و گەنم و بنەتۆو، لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی  بە سەرۆکایەتی علی حەمە ساڵح سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی گولیزار رەشید جێگری سەرۆکی لێژنە و پێشەوا تاهیر ئەندامی لێژنەکە، پێشوازییان لە سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و نەوزاد کەمال محمود بەرێوەبەری گشتی بازرگانی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا چەندین تەوەر باس و خواسییان لەبارەوە کرا لەوانە نرخی ئارد و چاودێری کردنی سایلۆ ئەهلییەکان لەلایەن حکومەت، و رێگەدانی زیاتر بۆ کۆمپانیای زیاتر بۆ ئەوەی گەنمی بەتۆو هاوردە بکەن بۆ ئەم مەبەستەش بە پێویست زانرا کە رێنماییەکان بەسەر هەموو کۆمپانیاکان وەکو یەک جێبەجێبکرێت، و دەرفەرتی زیاتر بە کارگەی ئاشی تر بدرێت بۆ بەرهەمهێنانی ئارد لە هەرێمی کوردستان .

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بە راپۆرتێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانیان لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار کردەوە .