Skip to the content
Menu

لێژنەی یاسایی سەردانی ئەنجومەنی سێناتی پەرلەمانی فەڕەنسای کرد

لە میانەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتی فەڕەنسا سەعات ١٠:٣٠ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٩/١٤ لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی د.بژار کوچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان و بە یاوەری ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە سەردانی بارەگای ئەنجومەنی سێناتی پەرلەمانی فەڕەنسای کرد و لەلایەن سیناتۆر غێمی فیغۆ ئەندامی لێژنەی دارایی و سەرۆکی گرووپی کەمینەکان و کورد لە ئەنجوومەنی سێنات پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە ڕۆڵ و دۆستایەتی حکومەت و گەلی فەڕەنسا بۆ حکومەت و گەلی کوردستان بەرزنرخێندرا، پاشان بە گرنگیەوە باس لە قارەمانێتی و ڕۆڵی بەرزی پێشمەرگەی کوردستان کرا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.

لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان و گرووپی کەمینەکان و کورد لە ئەنجوومەنی سێنات کرایەوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس و بابەتی یاسایی و ڕۆڵی لێژنەکانی پەرلەمان کرا.

لە تەوەرێکیتردا باس لە گرنگی بوونی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان کرا.