Skip to the content
Menu

لێژنەی یاسایی لەگەڵ جۆن کریستۆڤ لاگارد ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی لەپەرلەمانی فەرەنسا کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٩/١٤ شاندی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی د.بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی، بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، لەگەڵ جۆن کریستۆڤ لاگارد ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی لەپەرلەمانی فەرەنسا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان کرا، و بوونی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان بە گرنگ زانرا کە مافی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت و هاوکات جەخت لە پاراستنی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان کرا لەژێر ڕۆشنایی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی زیاتر کرا لەنێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نیشتیمانی لە پەرلەمانی فەڕەنسا.