Skip to the content
Menu

لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە پاریس سەردانی ئینستتیوتی کوردی کرد

 لە درێژەی سەردانەکەیاندا بۆ پاریس پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٩/١٥ لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی د. بژار کوچەر سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، سەردانی (ئینستتیوتی کورد) یان کردو لەلایەن گەورە ڕۆشنبیری کورد کەنداڵ نەزان سەرۆکی ئینستتیوتەکە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا لێژنەی یاسایی سوپاسی (کەنداڵ نەزان)یان کرد کە چەندین ساڵە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی ڕەوەندی کوردی کردووە و ڕۆڵیان بەرز نرخاند لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان. لەلایەن خۆیەوە کەنداڵ نەزان سەرۆکی ئینستتیوتی کورد لە پاریس خۆشی حاڵی خۆی بەو سەردانەی لێژنەی یاسایی بۆ ئەنجومەنی نیشتیمانی و سێناتی پەرلەمانی فەڕەنسا و ئینستتیوتی کورد دەربڕی لە وڵاتی فەڕەنسا.