Skip to the content
Menu

بەسەرپەرشتیی سەرۆکی پەرلەمان
لێژنەی کۆمەڵایەتی ڕِاپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای بەرکارکردنی یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای چاودێریی نەوجەوانان ئاماده‌ ده‌كات

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٤/٤، بەسەرپەرشتیی د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکوکیکردن لە مافی مرۆڤ، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی گوڵستان سه‌عید، جێگری سەرۆکى لێژنە و ئاماده‌بوونی بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، له‌ هۆڵی لێژنە له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، كۆبووه‌وه‌.
مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێکردن و گفتوگۆکردن بوو له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای بەرکارکردنی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ١٩٩٨ی یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە ٧٦ ساڵی ١٩٨٣، کە له‌ ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان داوا کراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان ئەو یاسایە بەرکار بکرێت بۆئەوەی لە ھەرێمی کوردستانیش کاری پێبکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا مادە و بڕگەکانی پێشنیازەیاساکە تاووتوێ کران بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لێژنەکە و ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بکرێت و وەکو یاسایەکی بەرکار لە ھەرێمی کوردستان کاری پێبکرێت.