Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پەرلەمان وسکاڵا چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە کاری لێژنەکەیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰۲۲/٤/۲٦ لێژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا بەسەرپەرشتی د.ئیسماعیل سگیری سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگرو ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە، کۆبوونەوەی ئاساییان ئەنجامدا.
دەستپێکی کۆبوونەوەکە پێداچوونەوە بوو بەو نووسراو و کۆنووسانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە ئاڕاستەی لێژنەی ناوبراو کرابوون و دواکەوتنی وەڵامی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ بۆ کۆنووس و نوسراوەکانی لێژنەکە. پاشان تیشکخرایە سەر ئەو ئاریشە و ئاستەنگیانەی کە ڕووبەڕووی پەرلەمانتاران دەبنەوە لە کاتی پێدانی ڤیزادا بڕیاردرا بەدواداچوونی بۆ بکرێ.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە دامەزراندنی ڕاوێژکاران بوو لەم خولەدا، سەبارەت بەم بابەتە پاش ڕاگۆڕینەی ئەندامان، بڕیاردرا نووسراوێک ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.