Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە پیرۆزبایی لەکریستیانەکانی کوردستان دەکات

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە، بەناوی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئاینی گەرمترین پیرۆزبایی لەسەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە کوردستان دەکەین، ھیوادارین ئەم جەژنە بە ئاسودەیی و ئارامی بەسەربەرن و ببێتە ھەوێنی برایەتی وبەیەکەوەژیان وبەرجەستەکردنی زیاتری بەھامرۆییەکان. ھاوکات ئەم جەژنە بە دەرفەت دەزانین بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیامی برایەتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ھەموو پێکھاتەکانی هەرێمی كوردستان، وپارێزگاری لەم کولتوورەدێرینەی کوردستانیان، کە بێگومان كریستیانەکانیش پێكھاتەیەكی ڕەسەن و دێرینی كوردستانن.
جارێكی ترجەژنی قیامە پیرۆز دەکەین، ئومێدی بەختەوەری وخۆشگوزەرانی بۆكریستیانەكان دەخوازین.
لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٢/٤/١٧