Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کۆبووەوە

به‌مه‌به‌ستی هەماهەنگی و بەدواداچوون بۆ میکانیزمی جێبەجێکردنی ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٤/٢٥، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکاری لێژنەکە، پێشوازیی لە حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کە لەھۆڵی لێژنە لە تەلاری پەرلەمان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر کاری هەماهەنگیی زیاتر و بەدواداچوونی زیاتر لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی (٢٠٢١-٢٠٢٥) كرا، کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی ئامادە کراوە بۆ ماوەی چوار ساڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نه‌هێشتنی بەھەدەردانی سامانی گشتی، دوای گفتوگۆى تێروته‌سه‌ل بڕیاری پێویست وەرگیرا.