Skip to the content
Menu

لێژنەی داكۆکیکردن لە مافی ئافرەت ڕاپۆرتی یەکەمی پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەت و خێزان ئاماده‌ ده‌كات

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی یەکەمی لێژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەت و خێزان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/١٢، لێژنەی داكۆکیکردن لە مافی ئافرەت، بەسەرپەرشتیی لەنجە ئیبراهیم دزه‌یى، سەرۆكی لێژنە و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكی لێژنە و ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ و تاووتوێی چۆنیەتیی نووسینی ڕاپۆرتی لێژنەكه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەت و خێزان كرا، هه‌روه‌ها ئەو ڕاسپاردە و پێشنیازانەی كه‌ لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانه‌وه‌ لە حكوومه‌ت و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و کەسانی ئەکادیمی و شارەزا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌رگیرابوون گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا بە ئامانجی سوودوەرگرتن و دەوڵەمەندكردنی بڕگە و مادەکانی پێشنیازەیاساکە.
دواى گفتوگۆكردنیان بڕیار درا کۆبوونەوەی تەواوکەر هەبێ تا بتوانرێ بە باشترین شێوە ڕاپۆرتی یه‌كه‌می لێژنەكه‌ی له‌سه‌ر ئامادە بکریت.