Skip to the content
Menu

لێژنەی ئەوقاف و کاروبای ئاینی چەند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست بە كاری لێژنەكە، سه‌عات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/٢٦، لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی د. هەورامان گەچێنەیی، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكه‌ كۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونەوەكه‌ ئامادەبووان خۆشحاڵیی خۆیان دەربرٍی به‌ ڕێزگرتن و بایەخدان بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و داواکاربوون لە خوای گەورە ڕۆژوو و نزا و عیبادەتی هەموو لایەك قبوڵ بکات.
پاشان دەستکرا بەخوێندنەوەی سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەكه‌ كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان ئەوانەی پێویستییان به‌ وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌، ئەوانه‌ی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران به‌مه‌به‌ستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتیی ئەنجامدانى مەڕاسیمی حەجى ئەمساڵ كرا، دوای ئەوەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆى بارودۆخى پەتاى کۆڕۆناوە لە ھەرێمی كوردستان ھیچ ھاوولاتییه‌كك بەشداریی مەڕاسیمه‌ نەبوون، بۆ ئەمەش کۆبوونەوە بریارى دا لە ئایندەیه‌كی نزیكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بانگھێشتی كۆبوونەوەیه‌كی لیِژنەی ئەوقاف بكرێت بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕێكارەكانی سەفەری حەجی ئەمساڵ.
لە كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لێژنەی ئەوقاف بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت ببێتە مایەی خێر و خۆشی و كۆتاییهاتنی ھەموو ناخۆشی و پەتاو بەڵاو نەھامەتییه‌ك.