Skip to the content
Menu

لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان ئامادە دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/٥، لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت، بەسەرپەرشتیی لەنجە دزەیی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی و ڕِاوێژکارانی لێژنەكه‌، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماده‌بووان ڕاو سەرنج و تێبینییه‌كانى خۆیان لەسەر مادە و بڕگەکانی پێشنیازەیاساى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق خستە ڕِوو و بڕیار درا لەچەند ڕۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەیه‌كی تری لەسەر ئەنجام بدرێت و ڕِاپۆرتى لەسەر ئامادە بکرێت و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکانى.