Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی په‌یوه‌ست بە ھێزەکانی پێشمەرگە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/١٢، لێژنە کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە به‌ ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد، پاشان خوێندنەوە بۆ ئەو نووسراو و یاداشتانەی کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکرن و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان له‌باره‌یانه‌وه‌، وەڵامی پێویستیان درایەوە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبه‌ت بوو به‌ تاووتوێكردنی کێشە و گرفتەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنە بڕیاری دا لە ڕێگەی لێژنە لاوەکییەکانه‌وه‌ بەردەوام بێت لە بەدواداچوونه‌كانی بۆ كێشه‌ و داواكارییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.