Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێكردن و بەدوادچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٤/٢٥، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتاى كۆبوونه‌وه‌كه‌، سەرۆکی لێژنە تیشکى خسته‌سەر پرسی قوربانییانی نوکەندیی ئینگلیز و جەختى لەسەر بەدواداچوون بۆ نووسراوی لێژنەكه‌ کردەوە کە ئاراستەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرابوو، سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی داواکاریی کەسوکاری قوربانییانی نوکەندیی ئینگلیز، ھەر پەیوەست بەو پرسە، لێژنە داوای کرد فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە بەردەوام بێت لە بەدواداچوون بۆ گێڕانەوەی تەرمی کۆچبەرەکان.
لەلایەکی دیكه‌وە لێژنە پێداگیریی خۆی لەسەر یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی قوربانییانی ئەو کەیسە دووپات کردەوە و بڕیاری دا داوا له‌ كونسوڵخانەی به‌ریتانیا لە ھەولێر بكات بەزووترین کات ھەوڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌گەڕ و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئاگاداریان بکەنەوە.