Skip to the content
Menu

لێژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

بەمەبەستی تاووتوێكردنی هەندێ بابەتی تایبەت بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/٥، لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محه‌مه‌د میرخان، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنه‌ و بڕِیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووه‌وە.
کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان سەرجەم ئەو نووسراوانە خوێندرانەوە کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، سەرجەمیان تاووتوێ کران و وەڵامی پێویستییان درایەوە.
هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا، کار و چالاکییەکانی شاندی لێژنەکە له‌چوارچێوه‌ى سەردانه‌كانى بۆ پەرلەمانه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ فەڕەنسا و بەلجیکا و ئەڵمانیا و ئیتالًیا، تاووتوێ کران، هەروەها سەردانی شاندەکە بۆ زانکۆی زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان له‌ فەڕەنسا، کە لە ساڵی ١٩٤٧ه‌وە دامەزراوە و زمانی کوردیی تێیدا دەخوێنرێت بە گرنگییەوە باسى لێوه‌ کرا.