Skip to the content
Menu

په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، جوانترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
مانگی ڕەمەزان، مانگی تاعەت و خێر و لێبووردەییە، بۆیە لەم مانگە پیرۆزەدا داوا لە سەرجەم لایەن و پارتە سیاسییەکان دەکەین ،زیاتر لە جاران هەوڵ بۆ پاراستنی برایەتی و تەبایی و یەکڕیزیی نێوانیان و مامەڵەکردن بە گیانی لێبووردەیی و پێکەوەیی بدەن.
دووبارە پیرۆزبایی ئەو مانگە پڕ لە ڕەحمەت و پیرۆزەتان لێ دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە بەزەیی و بەخشندەیی خۆی بەسەر هەرێمەکەماندا ببارێنێت و تاعەت و نوێژ و ڕِۆژوەکانتان قبوڵ بکات.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢/٤/١