Skip to the content
Menu

په‌یامی پیرۆزبایی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینى بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بەناوی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان دەکەین. هیوا دەخوازین ئەم مانگە ببێتە مایەی خێروخۆشی و بەرەکەت و بڵاوبوونەوەى ئاشتی و خۆشەویستی و تەبایی لە کوردستاندا.
خوای گەورە ڕۆژوو و نزا و عیبادەتی هەموولایەك قبوڵ بکات.
لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان
١-٤-٢٠٢٢