Skip to the content
Menu

پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکەین.

ھیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ھەموو لایەك، خوشك و برا كریستیانەكانمان لە كەشێكی پڕ لە خۆشی و ئارامیدا سرووت و شادییەكانی ڕۆژانی جەژن بەڕێ بكەن، ئاشتی و پێكەوە ژیان سێبەر و سایەی ھەمووان بێت.

دووبارە پیرۆز بێت جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، بەختەوەر و سەرفرازبن.

د. ڕێواز فایەق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٢/٤/١٨