Skip to the content
Menu

دانیشتنێکی ھاوبەش بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای ھەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (٦٤)ی ساڵی ١٩٦٦ی ھەمواركراو بەڕێوەچوو

بەمەبەستی گفتوگۆکردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پڕۆژەیاسای ھەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف، ژمارە (٦٤)ی ساڵی ١٩٦٦ی ھەمواركراو لە ھەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/٨/١٤، له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی جكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دانیشتنێکی کراوە لەنێوان لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان و د. بشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی و د. عه‌بدوڵا سەعید وەیسی، سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەدا بە وردی گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای ھەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف، ژمارە (٦٤)ی ساڵی ١٩٦٦ی ھەمواركراو لە ھەرێمی كوردستان كرا و تێنینی و سەرنجەکانی ئەنجوومەنی باڵای فه‌توا بە گرنگ وەرگیران، لەبەرئەوەی جگە لە ڕەھەندی یاسایی پڕۆژەیاساکە، ڕەھەندی شەرعیشی ھەیە،
ھەر لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگیی نێوان دامەزراوە ئاینییەکانی ھەرێمی کوەدستان کرایەوە لە ھەر پڕۆژەیاسایه‌ک کە ڕەھەندی شەرعیی ھەبێت.
واش بڕیارە لە ئایندەیه‌کی نزیکدا ڕاپۆرتی خوێندنەوەی دووەم لەسەر پڕۆژەیاسای ھەموارکراو ئامادە بکرێت بەمەبەستی ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان.