Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەریی یاسا "IOL" کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٨/٢، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، پێشوازیی لە د. ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده‌مین، سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیه‌کدا کە لە ھۆڵی لێژنە له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ کرا له‌بارەی پڕۆژەى "یاساى دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی (توێژینەوەیەکی شیکاری)"، بە پاڵپشتیی دارایی (بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان - UNDP)، کە ئەم ِرێکخراوە ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی و بڕیاره‌ رۆژی ٢٠٢٢/٨/٦ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاریى له‌باره‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت و لێژنه‌ی ده‌ستپاكیش له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بانگهێشت كرا.
لای خۆیانه‌وه‌ سەرۆک و ئه‌ندامانى لێژنەكه‌ی په‌رله‌مان، دەستخۆشییان لە شاندی ڕێکخراوەکە کرد و پاڵپشتیی لێژنەكه‌شیان پێڕاگەیاندن بۆ هەر ھەوڵێك کە ئەنجام دەدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.