Skip to the content
Menu

لێژنەی ئەوقاف لەبارەی ڕاپۆرتى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م له‌سه‌ر پرۆژە یاسایەک کۆبوونەوە

بەمه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی نووسینی ڕاپۆرتى لێژنه‌ی ئەوقاف وکاروباری ئاینی ‌سەبارەت بە پرۆژەیاسای ھەمواری پیادەكردنی یاسای بەرێوەبەردنی ئەوقاف، ژمارە-(٦٤)ی ساڵی ١٩٦٦ی ھەمواركراو لەھەرێمی كوردستان، پێش نیوەرۆی ئه‌مڕۆ چوارشەمە ۲۰۲۲/۸/۱۷، لێژنه‌ی ئەوقاف و کاروبای ئاینی بەئامادەبوونی سه‌رۆك ‌و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژەیاساکە کرا، و تێیدا ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و مادده‌ و بڕگانه‌ خسته‌ڕوو کە پێوستی بەھەموارکردنەوە ھەیە، بە لەبەر چاوگرتنی تێبینی و سەرەنجەکانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە ھەرێمی کوردستان.

دواتر راپۆرتەکەیان واژۆ کرد و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرا، تاکو بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داھاتووی پەرلەمان و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.