Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چه‌ند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد

به‌مەبه‌ستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە‌یان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/۸/۳، لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.

سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لیژنەکە کرابوون، دواتر باس لە دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بەگشتی کرا، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا گفتۆگو کرا لەسەر یاداشتێکی هاووڵاتیانی قەزای خانەقین کە ٦٥ ھەزار واژۆیان کۆکردووەتەوە بە مەبەستی گەڕانەوەی خانەقین بۆسەر هەرێمی کوردستان، دوای خستنەڕووی سەرنج و تێبینی ئەندامان، لێژنەی ناوچە کوردستانییەکان بریاریدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم کۆببێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردن و ئاڕاستە کردنی یاداشتەکە.