Skip to the content
Menu

لێژنەی شەهیدان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدانی ئەشكەوتی دەكان كۆبووەوە

بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشە و گرفتەكانیان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۲/۸/۲۲، سەوسەن محەمەد میرخان سەرۆكی لێژنەی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان، بەیاوەری عوسمان كانی كوردەیی ئەندامی لێژنەكە، پێشوازییان لە كەسوكاری شەهیدانی ئەشكەوتی دەكان كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا كەسوكاری شەهیدانی ئەشكەوتی دەكان، باسیان لە نەهامەتییەكانی دەڤەرەكەیان كرد، كە بەدەستی ڕژێمی حزبی بەعس بەسەریاندا هاتووە، پاشان كێشە و گرفت و داخوازییەكانیان خستەبەردەم لێژنەكە.

لەكۆتاییدا لێژنەكە بەڵێنی بەكەسوكاری شەهیدانی ئەشكەوتی دەكان دا، كە هەرچی لەتوانای لێژنەكەدا بێت درێخی لێ نەكەن و داخوازییەكانیان بۆ جێبەجێ بكەن.