Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری تەندروستی پێشوازی لە هەردوو سەندیکای بایۆلۆجییان و کیمیازانانی کوردستان دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٨/٣١، لێژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر، بەسەرپەرشتیی د. سه‌باح زێباری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە، پێشوازیی لە نەقیب و ستافی کارگێڕیی هەردوو سەندیکای بایۆلۆجییانی کوردستان و سەندیکای کیمیازانانی کوردستان کرد.
لە دیداریکدا گفتوگۆ كرا لەبارەی پێشنیازەیاسای سەندیکای خاوەن پیشەییەکانی تەندروستی، شاندی میوان ڕا و سەرنجی خۆیان لەسەر مادە و بڕگەکانی نێو پێشنیازەیاساکە خستەڕوو.
سەرۆک و بڕیارده‌ر و ئەندامانی لێژنەكه‌ی په‌رله‌مانیش، بەڵێنیان پێدان سوود لە سەرنجەکانیان وەربگرن و بۆچوونەکانیان لەنێو پێشنیازەیاساکەدا جێگیر بکەن.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا، گفتوگۆ کرا لەسەر پێشنیازەیاسای سەندیکای بایۆلۆجییانی کوردستان و ئامادەبووان سەرنجی خۆییان لەسەر ناوەڕۆکی پێشنیازەیاساکە خستەڕوو.