Skip to the content
Menu

لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٨/١٧، لێژنه‌ی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت، به‌سه‌رپه‌رشتیی لەنجە دزەیی، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سەرەتای كۆبوونه‌وەکە، چەند کار و چالاکی و نووسراوێك كه‌ ئاراستەی لێژنەكه‌ کراون، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و دواتر بەپێى پێویست میكانیزمی جێبەجێکردنیان بۆ دانرا بۆ وەرزی داھاتووی یاسادانان.
بەشی دووەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە بەدواداچوون لەگەڵ لێژنەی یاسایی سەبارەت بە ڕاپۆرتی یەکەمی پێشنیازەیاسای تووندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت، بۆئه‌وه‌ى هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی تا به‌زووترین كات بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنه‌كانی پەرلەمان لە دەستپێکی وەرزی نوێی یاساداناندا.