Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٣، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆگی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوامیکانیزمی بڕیاردان لەسەر دۆسیه‌ی کۆڕۆنا و خوێندنەوەی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە لە داهاتەکانی هەرێم کرا و بڕیار درا چاودێری و بەدواداچوون بۆ کار و دۆسیەکانی دەستەی دەستپاکی بکرێت.
لە كۆتایی کۆبوونەوەكه‌شدا، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامیان درایەوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ کاری پێویست.