Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن و تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٨/١٧، لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئۆف بەگ، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەكه‌ کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بۆ خوێندنەوە و وەڵامدانەوەی ئەو نووسراو و ڕاپۆرتانە تەرخان کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکرن و ڕاگۆرینەوەی ئەندامان لەسەری ئەوانەى پێویستیی بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کار پێویست، ھەروەھا لێژنەى لاوه‌كیش بۆ بەدواداچوونی ھەندێک لە نووسراوەکان پێکھێنرا.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە تاووتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر دەرئەنجامی به‌دواچوونه‌كانی ئەو لێژنە لاوەکییانەی كه‌ ڕایسپێدرابوون بۆ بەدواداچوونی کێشە و گرفتەکانی ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لێژنە بریارى دا نووسراوێک ئاراستەی دەزگای ئاسایش بکرێت بەمەبەستی بەدواداچوون و ڕێکخستنی بازگەکانی نێوان شارەکان.