Skip to the content
Menu

لێژنەی شەهیدان به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ و داواكارییه‌كانی كه‌سوكارى شەهیدان لەپارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ دەكات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی كێشە و گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٨/٣١، لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووەوه‌.
كۆبوونەوەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، پاشان تاووتوێی كێشە و گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدانی پارێزگای هەڵەبجە پرسی دابەشكردنی زەوی به‌سه‌ر كەسوكاری شەهیدان لە سلێمانی و داواكارییه‌كانی كه‌سوكارى شه‌هیدان به‌گشتی كرا.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌ پێویست بوون وەڵام درانەوە.