شاندێکی لێژنەی شارەوانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار سەردانی پارێزگای هەڵەبجە ده‌كات
![](/media/12817/kurdistan_parliament_lsharawani-halabja.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133063474500000000)
له درێژه‌ی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانیدا بۆ پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشەمە ٢٠٢٢/٨/٣٠، شاندێکی لێژنەی شارەوانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌سه‌رۆكایه‌تیی لوقمان وه‌ردى، سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامیه‌تیی شیرین یونس و زێدان ڕەشید و ئەبوبه‌کر هەڵەدنی، ئه‌ندامانی لێژنه‌كه، سەردانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لەلایەن ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەوە پێشوازیى لێ‌کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەریەک لە بەڕێوبەری گشتیی شارەوانییەکان و سەرۆکی شارەوانییه‌كانی هەڵەبجە و ناحیەکانى و هەریەک لە بەڕێوبەری گەشتوگوزار و گواستنەوە و گەیاندن ئامادەیبوون، قسە لەسەر سێکتەری شارەوانی و پڕِۆژەکان و گرفتەکانی بەردەمیان کرا و شاندی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئامادەیی خۆیان بۆ به‌دواداچوون و چارەسەرکردنی گرفتەکان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها سێکتەری گەشتوگوزاریش گفتوگۆی له‌باره‌وه کرا.