Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامى پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریاى باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١٢/٧، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، پێشوازیی لە چۆ کی جۆنگ، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریاى باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد.
له‌ دیدارێكدا كه‌ ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سه‌رسپی، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان و هیوا نه‌سره‌دین، جێگرى سه‌رۆكی دیوان ئاماده‌یبوون، د. هێمن هەورامی، سوپاس و پێزانینی په‌رله‌مانی كوردستانى ئاراسته‌ی كونسوڵی كۆریا و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ ئاراسته‌ی وڵاتى کۆریاى باشوور کرد بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ به‌رده‌وامانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه‌.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان لەسەر بەردەوامیدان بەو پەیوەندییانە كرده‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.