Skip to the content
Menu

لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له‌گه‌ڵ ڕاگرایەتیی پەیمانگه‌ی پێشنوێژ و وتارخوێنان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١٢/١٩، لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی مەلا ئیحسان محه‌مه‌د سه‌لیم، جێگری سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنەكه‌، كۆبووەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكه‌ كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان به‌ وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌، ئەوانه‌ی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران، به‌مه‌به‌ستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
پاشان لێژنه‌كه‌ پێشوازیی له‌ د. دیار عیزه‌دین جەباری، ڕاگری پەیمانگه‌ی پێشنوێژ و وتارخوێنان و دڵشاد عیسا مامك، سکرتێری ئەنجوومەنی پەیمانگه‌كه‌ی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ لەسەر مەبەست و ئامانج لە دامەزراندنی پەیمانگه‌كه‌ و میکانیزمی وەرگرتنی قوتابییان و پرۆگرام و شێوازی خوێندن لە پەیمانگه‌کە گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا. ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان له‌ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەسەر دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ى پەیمانگه‌کە وەک ناوەندێکی ئاینیی ئەکادیمی بۆ پێگەیاندنی پێشنوێژ و وتارخۆێنان لە ھەرێمی کوردستاندا، جەختیان لەسەر بایەخدانی زیاتر بە کلتووری لێبووردەیی و بەیەکەوەژیان و میانڕەوەی لەپێناو پێگەیاندنی مامۆستایانی ئاینی كرده‌وه‌.
لێدنه‌كه‌ پاڵشتی و پشتیوانیی خۆیان به‌ دووپات کردنه‌وە بۆ سەرخستنی کارەکانی پەیمانگه‌کە، هه‌وره‌ها چەندین تێبینی و پێشنیاز و پرسیاریش بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیمانگه‌کە خرایه‌ ڕوو.