Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی له‌گه‌ڵ جێگری سەرۆکی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌رانی كاروبارى كارگێڕی و خۆیه‌تی و كاروباری دارایی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی په‌رله‌مان و پرسی میلاکات و تاووتوێکردنی چه‌ند پرسێكی کارگێڕیی دیوانی په‌رله‌مان، پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/١٢/١٨، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانى و ڕاوێژکارانى لێژنه‌كه‌، له‌گه‌ڵ هیوا نه‌سره‌دین، جێگری سه‌رۆكی دیوان، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى كارگێڕی و خۆیه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریای ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ لەسەر بودجە و میلاکاتی پەرلەمانی کوردستان و شێوازی خەرجکردن و بڕی بودجەی تەرخانکراو بۆ ساڵی ٢٠٢٣ كرا، کە بە ڕاپۆرتێک لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کارگێڕیی پەرلەمان ئاراستەی لێژنەكه‌ کرابوو بۆ دەوڵەمەندکردنی زیاتری ڕاپۆرتەکە و ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، لەوبارەیەوە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان له‌باره‌یه‌وه‌ خستەڕوو و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر لەنێوان لێژنەكه‌یان و دیوانی پەرلەمان كرده‌وه‌ بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی زیاتری بابەتە کارگێڕی و داراییەکانی پەرلەمان.