Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى تاووتوێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ده‌كات

بەمەبەستی گفتوگۆکردنى بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، سەرلەبەیانیی ئه‌مڕۆ دووشەممه ٢٠٢٢/١٢/٥، لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوه‌.
هەردوو بابەتی گرنگ و هەنووکەیی، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و ڕاژەی خزمەتی فەرمانبەران، بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوون کە لەسەر داوای سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (١٧٨) و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (٩٥)ی ڕۆژی ٢٠٢٢/١٠/٢٦، دوای ڕاو سەرنجگۆڕینەوەی ئەندامان لەو بارەیه‌وە، لێژنە بە ڕاپۆرتێکی ورد و تێروتەسەل وەڵامیان دایەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، ئەو نووسراو و سكاڵایانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون، خوێندنەوەیان بۆ كرا و دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوه‌ی ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هەبوو، وەڵام درانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداركران بۆ كاری پێویست