Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌ مافی مرۆڤ پیشنیازەیاسای لێبووردنی گشتی تاووتوێ دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١٢/١٢، لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی گوڵستان سه‌عید، جێگرى سەرۆکی لێژنه‌ و ئامادەبوونی ئەندامانى و ڕاوێژکارانى لێژنەکە کۆبووه‌وە.
سه‌ره‌تای کۆبوونەوەكە ئه‌و نووسراوانه‌ی ئاراسته‌ی لێژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای تاووتوێكردنیان وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.
پاشان پێشنیازەیاسای لێبووردنی گشتی تاووتوێ کرا و لێژنەکە نووسراوێکی ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد بۆئەوەی لە دواین پێشهاتەکان لەبارەی پێشنیازەیاساکە ئاگاداریان بکەنەوە.
هەر لە کۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتیی دانانی پلانی لێژنەکە کرا بۆ ساڵی نوێ بەمەبەستی بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چین و توێژەکاندا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، لێژنەکە گفوگۆی لەبارەی کاری پێکەوەیی لەگەڵ لێژنەکانی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرد.