Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ و گرفته‌كانى هێزه‌كانی ناوخۆ دەکات

بەمەبەستی تاووێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕوێ ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١٢/٢٠، لێژنەی ناوخۆ و ئاشایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک لێژنە و بریاردەر و ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراوانە كرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن وەڵامی پێویستییان درایه‌وه‌.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو به‌ تاووتوێكردنی کێشە و گرفته‌كانى ھێزەکانی ناوخو و ئاسایش، لەوانەش جەختکردن لەسه‌ر ناردنی پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان، پێداچوونەوە و ڕێکخستنی زاڵگەکان، ھەروەھا کردنەوەی خۆلی ڕێپێدراوانی وەزارەتی ناوخۆ، پەیوەست بەم پرسانە و چەندین پرسی تریش لێژنە بڕیاری دا بەمزووانە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم بکات بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتانە لەگەڵیان.