Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەكه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١٢/٢٠، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ هروری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون و تایبەت بوون به‌ کێشە و گرفتی ھێزەکانی پێشمەرگە، دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.
لە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌دا، سەرۆکی لێژنە مەبەستی سەردانە مه‌یدانییه‌کەی لێژنە لاوەکییەکەی لێژنه‌ی پێشمەرگەى بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێم بۆ ئەندامان خسته‌ڕوو، کە تایبه‌ت بوو بە کێشە و گرفتەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە، لەوانه‌ش پلەبەرزکردنەوە و دەرماڵە و پێدانی پاداشتی خانەنشینی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و چەند پرسێکی تر.
ھەر پەیوەست بەم پرسە لێژنە بڕیارى دا کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتیی ھەرێم بكرێت.